کوردستانگرنگ

سێ رۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا

بەبۆنەی یەکی موحەرەم و رۆژی عاشورا و یادی ئەنفالی بارزانیەکان، لەم مانگەدا سێ رۆژ دەبێتە پشووی فەرمی.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: “هەموو ساڵێك، لە رۆژی یەكی موحەڕەم كە سەری ساڵی كۆچییە، لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە و ئەمساڵیش وەكوو ساڵانی پێشوو پشووە، بەڵام راگەیاندنی پشووەكان پەیوەندی بە گوتەبێژی حكوومەت و فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەیە.”

بەپێی رۆژمێری فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی یه‌كی موحه‌ره‌م بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی سێشه‌ممه‌ 18 /7/2023، پشووی فەرمی دەبێت لە هەرێمی كوردستان.

هەر بەپێی رۆژمێری فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی پێنجشەممە 27/7/2023، كه‌ ڕۆژی عاشورا ده‌كات لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

ڕۆژی 31/7/2023ی مانگیش بەهۆی یادی ئەنفالی بارزانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button