
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦/٧/٢٠٢٣ لە پارێزگایەکانی هەرێمی کوردستان، سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کەوتە کار و شێوازە کۆنەکە نامێنێت.
ڕاگەیاندنی پاسپۆرتی هەولێر ڕایگەیاند: بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، پێویستە ئەم خاڵانە پەیرەو بکەی:
-دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الالكتروني) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندورید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە.
-کارتی نیشتمانی.
-کارتی زانیاری.
-پاسپۆرتە کۆنەکە ئەگەر مامەڵەکە نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
-ماستەر کارد یاخود فیزا کارد وە دەبێت پارەی بە دیناری عیراقی تێدابێت.
هەروەها ڕاشیگەیاند بری تێچووی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بۆ هەر هاوڵاتیەک (٩١٠٠٠) هەزار دیناری عیراقیە.
Facebook Comments Box