ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن حاجی قاچاخ ڕوویان له‌و وڵاتی سعودیە كردووه، له‌و ژماره‌یه یه‌ك هه‌زاریان كوردن و له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕۆیشتوون.
مه‌لا كامه‌ران به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عه‌مره‌ی پارێزگای سلێمانی، له لێدوانێكی بۆ میدیایەکی عێراقی، چۆنێتیی ئه‌و حه‌جه قاچاخه‌ی ڕوون كردۆته‌وه و دەڵێت: دیارده‌ی حه‌جی قاچاخ، یان بێمۆڵه‌ت، دیارده‌یه‌كی نوێیه و ساڵانێكه سه‌ری هه‌ڵداوه، کەوا کەسەکە بەبێ ئەوەی ناوی لەناو لیستی حاجییاندا هەبێت، بە تێچوێکی کەمتر بەژداری رێورسمەکانی حەجکردن دەکات.
سەبارەت بەچۆنیەتی بەقاچاخ رۆیشتنیان بۆ مەککە، وتی: ئه‌و حاجییه قاچاخانه، به واده‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنی حه‌ج، به ڤیزایه‌كی گه‌شتیاریی ده‌چنه ناو خاكی سعودیه و به زۆرییش ده‌چنه شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه، كاتێك سرووتی حه‌جیش ده‌ست پێده‌كات، له شاره‌كانی دیكه‌وه به ڕێگه‌ی قاچاخ ده‌چنه مه‌ككه و تێكه‌ڵی حاجییان ده‌بن و حه‌جێكی قاچاخانه ده‌كه‌ن. ئه‌مانه به‌شێكیان خۆیان ده‌ڕۆن و هه‌شیانه كه خه‌ڵكانی شاره‌زا و قاچاخچی ده‌یانبات.
به وته‌ی مه‌لا كامه‌ران، ئه‌و كه‌سه قاچاخانه، یه‌ك هه‌زار دۆلار ده‌ده‌نه ڤیزا، 700 دۆلاریش بۆ كرێی گواستنه‌وه و گه‌یشتنه خاكی سعودیه، نزیكه‌ی 800 دۆلارێكیش ده‌ده‌نه ئوتێل و شوێنی مانه‌وه و به هه‌مووی نزیكه‌ی 2500-3000 دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن.
عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه فه‌تواكه‌ی ڕوون كرده‌وه: “حه‌ج به بێ مۆڵه‌تی ڕه‌سمی حه‌رامه، چونكه ده‌بێته هۆی مردنی خه‌ڵكانی بێگوناهـ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاژاوه و پاڵپێوه‌نان و زۆریی ژماره‌ی حاجییانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و هه‌ر كه‌سێكیش كاری ڕێكخستنی حه‌جی بێمۆڵه‌ته و هاریكاریی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات حه‌جی بێمۆڵه‌ت بكه‌ن گوناهباره”.
سعودییه بۆ ڕێگرتن له حه‌جی بێمۆڵه‌ت و قاچاخ، چه‌ندان ڕێوشوێنی گرتۆته به‌ر، یه‌كێكیان بریتییه له سزادانی دارایی و به‌ندكردن و بێبه‌شكردنی حاجیی و قاچاخچییه‌كان له حه‌ج.