
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە وەڵامی پەرلەمانتارەكەی یەكێتیدا ئاماژەی بە ئەوە داوە كە سكاڵای پەرلەمانتارەكە رەتکراوەتەوە و راشیگەیاندووە كە بە پێی ماددەی 93ـی دەستوور بابەتەكە لە چوارچێوەی تایبەتمەندیی كاری دادگاكە نییە.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمان لە سكاڵاكەیدا داوای لە دادگای باڵای فیدراڵی كردبوو بڕیار بدات كە ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان بە ناشەرعیی لەقەڵەمبدات و ئەندامێتییان هەڵبوەشێندرێتەوە، ئەمەش بەو بیانووەی كە ماوەی یاساییان كۆتایی هاتووە.
Facebook Comments Box