
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه سه‌رپه‌رشتیی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له به‌غدا، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی تەمموزی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی تیمی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووینەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی برگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئیتیحادی دا.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە کە کارکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوت و چاودێری دارایی عێراق بەردەوام دەبن و بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام بدرێت.



