کوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێمی کوردستان 5900 هەلی کار دەڕەخسێنێت

گەورەترین کارگە لەبوارێک لەسەر ئاستی عێراق لە کوردستان دەکرێتەوە کە 900 هەلی کاری راستەوخۆ و 500 ی ناراستەوخۆ دەڕەخسێنێت

دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،:” گەورەترین کارگەی شیش لە سەر ئاستی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، کە لە توانایدایە پێویستییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە رێژەی 100 لەسەدی پڕ بکاتەوە.

دەستەکە راشیگەیاندووە:” گارگەی ڤان ستیل تایبەتە بە بەرھەمھێنانی شیشی ئاسن ساڵانە ٧٠٠ ھەزار تۆن شیش بەرھەم دێنێت و ٩٠٠ ھەلی کاری راستەوخۆ و نزیکەی ٥ ھەزار ھەلی کاری ناراستەوخۆ رەخساندووە لەو رێژەیە زیاتر لە ٩٢٪‏ کرێکار و دەستی کاری ناوخۆیی ھەرێمی کوردستانە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button