جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

پەرلەمانی بەریتانیا لەبارەی پەنابەرانەوە یاسایەکی دەرکرد

لەمەبەدواوە، هەرکەسێک بە بەلەم پێ بنێتە نێو خاکی بەریتانیا لە مافی پەنابەرێتی بێبەش دەکرێت و دیپۆرت دەکرێتەوە.

رۆژی سێشەممە، 18ـی 7ی 2023، پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ، یاسای پەیوەست بە کۆچی نایاسیی پەسند کرد، کە یاساکە کۆچبەرانی نایاسایی لە مافی پەنابەرێتی بێبەش دەکرێت و دیپۆرت دەکرێتەوە.

هاوکات، ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەو یاسایەی بەریتانیا، کە لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەوە تێپەڕێندراوە و چاوەڕێی پەسندکردن لەلایەن شا چارڵسی سێیەم، شای بەریتانیا دەکات؛ “لە دژی پابەندییەکانی وڵاتەکەیە لە یاسای نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ و پەنابەرێتی و کاریگەریی دەخاتە سەر ئەو خەڵکەی پێویستییان بە پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button