کوردستانگرنگ

مەلا بەختیار: هەزاران ئەندامی یەکێتی لە دۆخی ناوخۆی حزبەکەیان نیگەرانن

ئەمرۆ چوارشەممە ١٩/٧/٢٠٢٣ مەلا بەختیار لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا، باس لە دۆخی خراپی ناو یەکێتی دەکات.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی ڤیدیۆیی دەربارەی تێپەڕبوونی 47 ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێ بڵاوکردەوە و دەڵێت، نارەزاییە ناوخۆیەکانی یەکێتی کەڵەکەبووە.

لەبارەی دۆخی ئێستای حزبەکەی مەلا بەختیار دەڵێت، بەداخەوە هەزاران ئەندامی یەکێتی لە دۆخی حزبەکەیان نیگەرانن، دڵنیام گۆڕانکاری بەڕێوەیە و ئەو دۆخە نە لە کوردستان، نە لە حکومڕانی و نە لە ناو یەکێتیشدا وا نامێنێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button