باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سوتێنرا
وهك ناڕهزایی دهربڕین دژی پێدانی مۆڵهت بۆ سووتاندنی قورئان، ژمارهیهك خۆپیشاندهر ههڵیانكوتایهسهر باڵیۆزخانهی سوید له بهغدا و سوتاندیان.
بەرەبەیانی پێنجشەممە 20ی 7ی 2023، سەدان خۆپیشاندەر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق و بەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەکەدا هەڵگهڕان و گڕیان لە باڵەخانەکە بەردا وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە سوتانی قورئان لە سوید.
لەوبارەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بە تووندترین شێوە سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوێد سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، ئەو کارە پەلاماردانی نێردەی دیپلۆماسی و هەڕەشەکردنە بۆ سەر ئاسایشیان.
حکومەتی عێراق داوای لە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کردووە لێکۆڵینەوەی بەپەلە بکەن و رێکاری تووندی ئەمنی بگرنەبەر و وردەکارییەکانی رووداوەکە ئاشکرا بکەن، هەروەها ناسنامەی ئەو کەسانە دیاری بکەن کە ئەو کارەیان کردووە و بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەن.