رۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
موقتەدا سەدر پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە
موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “ئەوا نابێت حکومەت تەنیا بە سەرکۆنە بووەستێت، چونکە ئەوە نیشانەی بێدەنگی و لاوازییە”.
سەدر لە پەیامێکدا ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20-7-2023) بڵاویکردەوە “من، چاوەڕێی وەڵامێکی فەرمی دەکەم پێش ئەوەی هیچ هەنگاوێک بنێم و، ئەگەر بەڕاستی ئاڵای عێراق سووتێنرا، ئەوا نابێت حکومەت تەنیا بە سەرکۆنە بووەستێت، چونکە ئەوە نیشانەی بێدەنگی و لاوازییە”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا رێبەری رەوتی سەدر، کە خۆپیشاندەران ئەمڕۆ لەدوای سووتاندنی باڵوێزخانەکەی سوێد، وێنەی ئەویان بەرزکردبووەوە، دەڵێ “نابێت لەبەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز، تەورات و ئینجیل بسووتێنرێن، بەڵکو دەبێت گەلانی جیهان داکۆکی لێ بکەن”.
Facebook Comments Box