جیهانکوردستانگرنگ

مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا دەکات

ئەمرۆ پێنجشەممە 20ی 7ی 2023 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە سێباستیان لوکۆرنوی وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی جیهان و ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا، جەخت لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەکانی داعش و هزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button