
بە فەرمانی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ههرێم عومەر نامیق حەسەن، لە کارەکەی دووربخرایەوە و لەبری ئاسۆ محەمەد وەک بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکار بوو.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٠/٧/٢٠٢٣ بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، عەمید عومەر نامیق لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی لابراو، عەمید ئاسۆ محەمەد لە شوێنەکەی دەستبەکار بوو.
بە گوێرەی نوسراوێک کە واژۆی دیدار عومەر قادر، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، عەمیدی هاتووچۆ عومەر نامیق حەسەن کۆتایی بە کارەکانی هێنراوە و لە جێگەی عەمید ئاسۆ محەمەد کە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی کارەبای گەرمیان بوو لە جێگەی دانرا.
Facebook Comments Box