جیهانکوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم کارەکانی لەگەڵ حکومەتی سوید هەلپەسارد

لە راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم هاتووە، “دوای رێکارەکانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش، هەڵپەساردنی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەت لە ستۆکهۆڵم رادەگەیەنێت.”

ئەمرۆ پێنجشەممە 20ـی 7ی 2023، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو بێڕێزییە دەکات بۆ دووەم جارە بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز و لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەکرێت، هاوکات پەلاماردانی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سەرکۆنە دەکات کە ئەمەشیان دژی عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتننامەی ساڵی 1961ـی ڤیەننایە”.

ڕاشیگەیاند: “دوای رێکارەکانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش، هەڵپەساردنی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەت لە ستۆکهۆڵم رادەگەیەنێت.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button