
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگەی شارەزوو- سەیدسادق، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش بریندار بوون.
نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی ٢١/٧/٢٠٢٣ سەرچاوەیەک لە تەندروستیی شارەزوور ڕایگەیاند، رووداوەکە لەنزیک چەمی تانجەرۆ بووە، هەشت بریندار گەیێندرانە نەخۆشخانەی شارەزوور، شەش کەسیان بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە رەوانەی سلێمانی کران. گوتیشی، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ئەندامانی یەک خێزانن.
سەرچاوەکە ڕایشیگەیاند: ئەو کەسانەی گیان لەدەستداوە ژن و پیاوێک و منداڵێکن.
Facebook Comments Box