کوردستانگرنگ

لەبەیانیەوە هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەتی پێ بگیرێت، چی لێدەکرێت؟

لەسبەینێوە هەرکەسێک چەکی بێمۆڵەتی پێ بگیرێت، بەپێی یاسا سزای دوو ساڵ زیندانی و لانیکەم دوو ملیۆن دینار غەرامەی بەسەردا دەسەپێندرێت.

پێشتریش هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، 21ـی تەممووزی 2023، پڕۆسەی تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و پێشبینی ناکرێت وادەکە زیاتر درێژبکرێتەوە.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، حەوت بنکەی تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەتیان لەسنووری راپەڕین کردووەتەوە و خەڵکی پەیتا پەیتا روو لەبنکەکان دەکەن بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان.

راشیگەیاند، لەسبەینێوە ٢٢/٧/٢٠٢٣ هەرکەسێک چەکی بێمۆڵەتی پێ بگیرێت، بەپێی یاسا سزای دوو ساڵ زیندانی و لانیکەم دوو ملیۆن دینار غەرامەی بەسەردا دەسەپێندرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button