جیهانگرنگ

شێف بوراک سەرجەم چێشتخانەکانی لەدەستدا

شێف بوراک لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا دەڵێت: من لە ئیستانبوڵ هیچم نەماوە، با هیچ کەسێک ناو و وێنەی من بەکارنەهێنێت، لەکاتێکی نزیکدا هەموو شتێک ئاشکرا دەکەم.

بوراک ئۆزدەمیر، شێفی بەناوبانگی تورکی و خاوەنی زنجیرە رێستۆرانتەکانی (CZN Burak ) هیچ چێشتخانەیەكی نەماوە و دەڵێت: “باوكم فێڵی لێكردووم و سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەم”.

دەشڵێت: “بەتۆمەتی فێڵکردن لێم لەسەر بابەتی خاوەندارێتی رێستۆرانتە بەناوبانگەکانم، سکاڵای یاسایی لەسەر باوکم تۆمار دەکەم و هەموو شتێك ئاشكرادەكەم”.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاكانی توركیا بڵاوكراوەتەوە، ناکۆکی نێوان بوراک و باوکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە باوکی بەبێ ئاگاداری ئەو، مافی خاوەندارێتی ڕێستۆرانەکانی بە سەرمایەدارێکی بیانی فرۆشتووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button