کوردستانگرنگ

دوو کۆمەڵگای نیشتەجێبوون کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ئاگاداریەکدا، ڕایگەیاند: هەردوو کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی پاک ستی و بەهاران، لە شاری سلێمانی کارەبایان دەکرێتە سیستەمی پریپەید.

ئەمرۆ هەینی ٢١/٧/٢٠٢٣ لە ئاگاداریەکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دا هاتووە: “ئاگاداری دانیشتوانی کۆمەڵگای نیاستەجێبوونی پاک ستی دەکەینەوە کە سبەینێ شەممە ٢٢/٧/٢٠٢٣ وەک قۆناغی بوونی کارەباکەیان بە (پریپەید) تیمەکانی پێوەری زیرەک دەستدەکەن بە دابەشکردنی ئامێری (CIU) ی کە لە رێگەیەوە کارت داخڵ دەکرێت.”

کارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات: “هەروەها رۆژی دووشەممە ٢٤/٧/٢٠٢٣ لە کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی بەهاران دەست بەداشکردنی ئامێرەکە دەکرێت.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button