کوردستانگرنگ

11 كه‌س به‌ رووداوى هاتووچۆ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

فازڵ حاجى، وته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانى”با ئەو ڕۆژ ژمێره‌ی مەرگە ڕابگرین” ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت: “دوێنێ لە شارەزوور سێ قوربانی بەهۆی پێکدادانی دوو ئوتومبێل، پێرێ دوو قوربانی لە دەشتی هەریر بەهۆی فڕینی ئوتومبێلێک، بەسرپێرێ دوو قوربانی بەهۆی وەرگەڕانی ئوتومبێل لە سۆران، چوار ڕۆژ بەر لەئێستا چوار قوربانی لە زاخۆ، پێنج ڕۆژ بەر لەئێستا دوو قوربانی لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر، کە هۆکاری هاوبەش لە هەموو ڕوداوەکان (تیژڕەوی) بوو، باتۆش نەبیت بە یەکێک لەو ژمارانە، تکایە قاچت بۆ چەند سانتیمەترێک لەسەر پایدەری بەنزینەکەت بەرز بکەوە، با سبەینێمان بێ قوربانی بێت”

ئەو قسانەش دوای ئەوەدێت، ڕووداوەکانی هاتووچۆ ڕوو لەزیادبوونە، درەنگانى شەوی رابردووش لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ناحیەی دارەتوو لە پارێزگاى هەولێر سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button