کوردستانگرنگ

شارەوانی هەولێر ژمارەیەک هەلیکار رادەگەیەنێت

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە ٢٢/٧/٢٠٢٣ ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە یاوەری کارزان عەبدولهادی جێگری سەرۆکی شارەوانی و بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری بەڕێوەرایەتی شارەوانیەکان و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکان و بەڕێوەبەری پارکی سامی عبدالرحمن و سەرۆکی بەشی هونەری کۆبۆوە.

لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بە ژمارەیەک هەلی کار کرا کە لەژێر پلانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راسپاردەی سەرۆکی حکومەت بە زیادکردنی دەرفەتی هەلی کارکردن بۆ گەنجان.

بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکی شارەوانی ھەولێر  بریاریدا، بە دابینکردنی دانانی چەندین کابینە کە کۆی گشتی کابینەکان زیاتر لە 150 کابینەن و لە سنوری ھەر شارەوانیەک 20-10 کابینە دادەنرێت و لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا کە ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ بژێوی چەندین خێزان لە هەولێر و لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی ئەم هەفتەیەشدا ئەو پلانە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا سەرۆکی شارەوانی هەولێر پاڵپشتی خۆی بۆ ئامادەبوان دوپاتکردەوە و ڕایگەیاند، “پێویستە بەزوترینکات لە گشت سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکاندا بەدەم داخوازییەکانی هاوڵاتیانەوە بچن و لە هەر کوچە و کۆڵانێکی شاری هەولێر جێی دەستان دیار بێت لە خزمەتکردنی دانیشتوانی گەڕەک و ئاوەدانیەکی فراوانتر بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بنیات بنرێت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button