رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پرۆژە یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

دوێنی جووتیار عادل، ئەندامی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا راگەیاندن، ئەمڕۆ یەکشەممە 23/7/2023، بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا دەکەنەوە.

جووتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم دوو رۆژەدا لەسەر زۆرینەی پرسەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەگەنە رێککەوتن و، هیچ بیانوویەک لە بەردەم ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستاندا نامێنێت.

هەر ئەمڕۆش بڕیارە وەزارەتی دارایی عێراق، رێنمایی تایبەت بە خەرجکردنی بودجە بە وەزارەتەکان بدات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند: “لە ئەگەری رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، هەمان ئەو رێنماییانە بۆ حکومەتی هەرێم رەوانە دەکرێن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button