کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی بڕە پارەیەکی زۆری بۆ چارەسەری تووشبووانی تالاسیما تەرخانکرد

رۆژی یەکشەممە 23ـی 7ی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ تووشبووانی تالاسیما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیی بەرامبەر بە دۆخی تەندروستیی تووشبووانی تالاسیما و لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، رەزامەندییدا لەسەر تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار و 871 ملیۆن و 698 هەزار دینار، بە مەبەستی دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ تووشبوانی تالاسیما لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک).

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە جۆرێک بڕی ملیارێک و 66 ملیۆن و 375 هەزار دینار بۆ پارێزگای هەولێر، ملیارێک و 66 ملیۆن و 375 هەزار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، 738 ملیۆن و 948 هەزار دینار بۆ پارێزگای دهۆک.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی پەیوەندیدار بە پارێزگاکان خەرج دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button