کوردستانگرنگ

پەیامێکی توند لە مەسرور بارزانیەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە  لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە ڕووداوی مردنی عەمیدی خانەنشین “محەمەد میرزا یونس سۆفی” بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەم تاوانەوەن.

لە پەیامی سەرۆکی حکومەت هاتووە: “شەوی ڕابردوو و لە کردەوەیەکی گووماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین “محەمەد میرزا یونس سۆفی” لە ناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەش ئەم ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوو. بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵبات و کەسوکار و هەڤاڵانی شەهید دەکەم و لە خوای گەورە خوازیارم جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووریش بە کەسوکاری ببەخشێت.

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی محەمەد میرزا یونس سۆفی:

شەوی ڕابردوو و لە کردەوەیەکی گووماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین “محەمەد میرزا یونس سۆفی” لە ناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەش ئەم ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوو.
بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵبات و کەسوکار و هەڤاڵانی شەهید دەکەم و لە خوای گەورە خوازیارم جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووریش بە کەسوکاری ببەخشێت.
لەم بارەوەش دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە  لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەم تاوانەوەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤/٧/٢٠٢٣

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button