کوردستانگرنگ

نووسینگەی سوودانی میدیاکانی یەکێتی بەدرۆ دەخاتەوە

میدیای فەرمی یەکێتی هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە لە کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی و بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا باسی مووچەی فەرمانبەران کراوە، بەڵام لە راگەیەندراوی نووسینگەی سوودانی لەبارەی کۆبوونەوەکە بە وشەیەکیش باسی مووچە نەکراوە.

لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیە ئەوەی پەیوەست بێت بە هەرێمی کوردستان، باس لەوەکراوە کە جەخت لە گرنگی پابەندبوون بە رێککەوتن و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کراوەتەوە، بەڵام میدیای فەرمی یەکێتی بە جۆرێکی دیکە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: “بافڵ تاڵەبانی جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم کردەوە و وتی، ئەوە مافی موچەخۆران و قووتی خەڵکی کوردستانە و پەیوەست نییە بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسییەوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتریش رەخنەی ئەوە لە یەکێتی گیراوە کە کاری حزبی تێکەڵ بە کاروباری حکومەت دەکەن، لەکاتێکدا کە حزبەکە بەشێکە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمیان لە ئەنجومەنی وەزیران هەیە، بۆچی بە شاندی حزبی دەچنە بەغدا و لە هەواڵی میدیای فەرمی حزبیش دەڵێن، باسی بودجە و مووچەیان کردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button