
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٤/٧٢٠٢٣ له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك، دوو كه‌س كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆزیان سووتاند.
بۆ جاری دووەم لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دوو کەس قورئانی پیرۆز له‌به‌رده‌م بینای باڵیۆزخانه‌ی عێراق له وڵاتی دانیمارك دەسوتێنن، ئه‌و دوو كه‌سه خۆیان وه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌ناسێنن و ئه‌ندامی هه‌مان ئه‌و گرووپه‌ن به ناوی ‘نیشتمانپه‌روه‌رانی دانیماركی’ كه هه‌فته‌ی رابردوو له لایڤێكی فه‌یسبووكدا كارێكی هاوشێوه‌یان كرد.
ئه‌ندامانی گروپه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كاره‌یان “دژی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوید له عێراق”، ئه‌نجام داوه.

Facebook Comments Box