
مامۆستایه‌كی زانكۆی دهۆك وەڵامی ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و رای دەگەیەنێت كە بەهۆی زۆریی تاوانەكانیان، بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی شایانی سزای لەسێدارەدانن.
لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری یەكێتی كە بەوە ناسراوە، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی خۆی لەنێو حزبەكەی، بەردەوام هەوڵی ئاڵۆزكردنی دۆخی سیاسیی كوردستان دەدات، لە دوایین لێدوانی‌دا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە پەرلەمانتارانیش واژۆ لەجیاتی یەكتر دەكەن، لە كاتێكدا بەپێی یاسا پەنجەمۆر و واژۆكردن لە جێی خەڵكی دیكە تاوانە.
لە بەرامبەردا رزگار عیسا، مامۆستای زانكۆی دهۆك، گوتی: ”لوقمان وه‌ردی با زۆر دوور نەڕوات، براده‌ری خۆی هه‌یه په‌رله‌مانتاری یه‌كێتییه، ده‌ستی هه‌بووه له رفاندن و ته‌قه‌كردن و گرتنی خه‌ڵك و چه‌كدەرهێنانه سه‌ر بازرگانانی سلێمانی، كه‌چی ئێستا لوقمان به‌رگری له تاوانبارێكی سزادراو دەكات. په‌رله‌مانتاریان هه‌بووه جنێوی به په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری داوه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان گوتوویه‌تی موراد كانی كورده‌یی به ناهه‌ق كوژراوه، باشه ئێوه خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له سلێمانی تیرۆر ده‌كه‌ن، چۆن باكتان به زیندانیی كه‌سێكی تاوانبار هەیه؟“
جەختیشی كردەوە: ”ئێوه له‌ناو سلێمانی خه‌ڵك تیرۆر ده‌كه‌ن و سمێڵ و برۆی خه‌ڵك ده‌تراشن، چ باكتان به ئازادی و مافی مرۆڤەوە هه‌یه؟ ئێوه خۆتان له شەڕی پاكتاوكردنی حزبی لەنێو خۆتاندا زیندانی نهێنیتان هه‌یه و خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان ده‌ڕفێنن و تیرۆریان ده‌كه‌ن، یەكتر ژەهرخوارد دەكەن، ئێستاش تۆ كه ناوێریت زۆر سه‌ردانی سلێمانی بكه‌یت، دڵنیا به گرووپێكی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر موراد كانی كوردەیی و هاوكار جاف هێناوە، به‌سه‌ر هه‌مووتاندا ده‌هێنێ، ئه‌گه‌ر ئاوا ماستاو و چاوپۆشی بۆ تیرۆری ناوخۆیی بكه‌ن.“
لە كۆتاییشدا راشكاوانە گوتی: ”شتێكی ئاساییە، كە ببینین لوقمان وەردی بەرگری لە كاری نایاسایی دەكات، چونكە سەرانی حزبەكەیان نەك ساختەكاری، بەڵكوو كاری تیرۆر و دزی و تاڵانی و قاچاخچێتیش دەكەن و دەیانەوێ كەس لێپێچینەوە لە تاوانبارەكان نەكات و پاساویشیان بۆ دێننەوە، چونكە دەترسن لەوەی خۆیان لەپای خیانەت و دزی و كوشتن و تاوانەكانیان تووشی سزا ببن. ئەگەر یاسا وەك خۆی جێبەجێ بكرێ، هەندێك لە سەركردەكانیان لە بەرامبەر تیرۆر دەبێ لەسێدارە بدرێن.“ داواشی لە لوقمان وەردی كرد، بڕوا یاسا بخوێنێتەوە، بزانێت سزای كەسێك كە فەرمان دەدات بەوەی كەسێكی تر بە ماڵ و منداڵەوە بتەقێندرێتەوە، چیە؟