کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی زیاتر لە 1.4 ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان كرد

حکومەتی هەرێم زیاتر لە 1.4 ملیار دیناری بەمەبەستی خاوێنکردنەوە، کۆکردنەوە، گواستنەوە و داپۆشینی خاشاکی شەش زۆنی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، تەرخانکرد.

ئەمرۆ دووشەممە 24ـی 7ی 2023 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان و بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و فەراھەمکردنی ژینگەیەكی پاک و تەندروست و پاکراگرتنی سیمای تەواوی ناوچەكان، بە فەرمانی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندیدرا بە تەرخانکردنی ملیارێك و 468 ملیۆن و 641 هەزار و 207 دینار، بەمەبەستی خاوێنکردنەوە، کۆکردنەوە، گواستنەوە و داپۆشینی خاشاکی شەش زۆنی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم گوژمەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت و لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button