
ماوەی 15 رۆژە کێشەی بەنزین دروستبوەو ئەم چەند ڕۆژە کێشەی بەرزبونەوەی بەهای دۆلاری بەرامبەر بە دیناریشی هاتوەتە سەر، بۆیە نەتوانراوە رێگری لە بەرزبونەوە بکرێت.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،بەهۆی کێشە لە هاوردەکردنی بەنزین و بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە ئەمڕۆوە لە سلێمانی نرخی بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار و بەنزینی سوپەر 50 دینار و بەنزینی موحەسەن 25 دینار گراندەبێت، بەڵام غازی LPG هەرزان دەبێت بەهۆی بونی غاز لە ناوخۆدا و لە 450 دینارەوە بوەتە 425 دینار.
ئاماژهی بهوهشكرد”ئێمە وەکو خاوەنی بەنزینخانەکان کێشەمان زۆرە بەهۆی ئەوەی بەنزین کەمە و ئەو بازرگانانەی پێشتر بەنزینیان ئەهێنا ئێستا ئەترسن لەوەی لە دەرەوە بیکڕن و بیهێننە هەرێمی کوردستانەوە بەهۆی دەنگۆی هێنانی بەنزینی حکومەتی عێراق کە ئێستا بڕاوە و بەنزینی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش نەماوە”.