رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

رێگا نادرێت ئۆتۆمبێلی تایبەت هاتووچۆی ئێران بکات

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە بڵاوکراوەیەکدا، هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی ڕاگرت.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە لە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و عيراق دەکەینەوە کەلە لایەن دەروازەی تەمەرچینی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار کراینەوە بە هۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی لە کاتی ئێستا دا و لە ئەمرۆ وە تا کاتێکی نادیار هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان و عيراق ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی وەلاتی ئیران بکات.

بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و عيراق دەکەین ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئیران بکەن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان ناتوانن گەشت بکەن بەلام بە بێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی (۲٤) کاتژمێری دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن و لە هەر پێشهاتێکی نوێ لە داهاتوو ئاگادارتان دەکەینەوە لە دوبارە ڕێگا پێدان بە ئۆتۆمبێلەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران .

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button