هه‌ر قوتابییه‌كی زانكۆ قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر بێت له كرێی خوێندن ده‌به‌خشرێت
وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق ڕایگەیاند: هه‌ر قوتابییه‌كی زانكۆكانی عێراق قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر بێت له كرێی خوێندن ده‌به‌خشرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق، نه‌عیم عه‌بوودی، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، رێنمایی داوه‌ته ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆكانی عێراق، هه‌موو ئه‌و قوتابییانه له كرێی خوێندن له‌سه‌ر ئاستی ئێواران و تایبه‌ته‌كان ببه‌خشرێن، كه قورئانی پیرۆزیان له‌به‌ره.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق بۆ خزمه‌تی زیاتری قورئانی پیرۆزه و له‌كاتێكدایه، كه هه‌ڵمه‌تێكی دژایه‌تیكردنی قورئانی پیرۆز له ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت، کە لە وڵاتانی سوید و دانیمارک بەبەردەوام هەوڵی سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەدەرێت و سوکایەتی پێدەکرێت.