
حکومەتی هەرێم و بەغدا، گەیشتوونەتە رێککەوتن و کۆنووسێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە، “بڕیارە بەغدا دەستبەجێ شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت”.
درەنگانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی 17/7/2023، شاندی هەرێم لە راگەیاندراوێک دا ئاماژەی بەوەکردووە، دوێنێ لەگەڵ شاندی بەغدا کۆبووەتەوە و لە ئەنجام دا گەیشتوون بە رێککەوتن لەسەر جێبەجێ کردنی ماددەکانی تایبەت بە هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق دا.
باسی لەوەکردووە، لەگەڵ شاندی بەغدا لەسەر ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمیش گفتووگۆیان کردووە و بڕیارە راستەوخۆ بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.
Facebook Comments Box



