کوردستانگرنگ

تۆمەتبارێک دوای 7 ساڵ لە کوشتنی کەسێک دەستگیر کرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە ساڵی ٢٠١٦ کەسێکی کوشتبوو پاشان ڕایکردبووە دەرەوەی وڵات.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەرێم:

بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەنجامدەری تاوانێکی کوشتن ئاشکرادەکات، کە پێش (٧)ساڵ ڕوویداوە و تۆمەتباری تاوانەکە دەستگیردەکات.
دوای ئەوەی تۆمەتبار ( أ، ع، س )لەلایەن هاوسەری پێشویەوە سکاڵای لێدەکرێت، کە لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی هەڕەشەی لێدەکات و بێزاری دەکات، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبار دەستگیرکراو لەکاتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، دەرکەوت لە نامەیەکی دەنگیدا هەڕەشەی کوشتن لە خێزانی دەکات و دەڵێت ( پێشتر پیاوم کوشتووە و سڵ لە پیاو کوشتن ناکەمەوە).
دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش، تۆمەتبار دانیناوە بەتاوانەکەیدا کە ساڵی (٢٠١٦)بەمەبەستی تۆڵەکردنەوە کەسێکی کوشتووە لەشاری سلێمانی بەناوی ( ف، و، ع ) دوای ڕووداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە لە بنکەی پۆلیس، بکەری تاوانەکە نەدۆزراوەتەوە و دۆسیەی کوشتنەکە داخراوە.
تۆمەتبار ( أ، ع، س ) پاش ڕووداوەکە دەچێتە دەرەوەی ووڵات، کاتێک بۆی دەردەکەوێت تاوانەکەی ئاشکرا نەبووە و دۆسیەی کوشتنەکە داخراوە، دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button