
لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا، تەرمی دوو گەنجی قەزای ئامێدی کە ویستویانە لە ڕێگای بولغارییاوە بگەن بە وڵاتانی ئەوروپی لە دارستانەکانی ئەو وڵاتە دۆزرانەوە.
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، تەرمی گەنجێک بە ناوی دیندار داود لە دارستانەکانی بولغارییە دۆزرایەوەو، دوێنێ چوارشەممە ٢٦/٧/٢٠٢٣ تەرمێکی تریش دۆزرایەوە کە بەهەمان شێوە گەنجێکی قەزای ئامێدیە.
بەپێی زانیاریەکان دیندار داود خەلکی گوندی کوکەرییە لە دەڤەری رێکانییەکان بوو، وە تائێستاش تەرمی هیچ کام لەو دوو گەنجە نەگەڕێندراوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
Facebook Comments Box



