دوای ئەوەی واشنتن لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆریای باکوری تۆمەتبارکرد بەوەی چەک بۆ مۆسکۆ دابین دەکات بۆ دژی ئۆکرانیا، وێنە میدیاییەکان نیشانی دەدەن کیم لە پێشانگایەکی بەرگری فراواندا بە ناو (سێرگی شۆیگوی) نیشانی سەرۆکی مۆسکۆ دەدات، کە موشەکە ناوەکییەکانی کۆریای باکوور و فڕۆکەی نوێی بێفڕۆکەوانی لێیە.
کیم جۆنگ ئون، ئەمرۆ پێنجشەممە 27/7/2023 پیاسەیەکی بە وەزیری بەرگری ڕوسیا کرد بۆ سەر موشەکە بالیستیکییە گەورەکانی نێوان کیشوەرەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەکاندا، کە لە نێوانیان گەورەترین موشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکانی کۆریای باکوور بە ناوی Hwasong-17 و موشەکی سوتەمەنی ڕەقی Hwasong-18 بوونی هەیە.
وەزیری بەرگری مۆسکۆ وەکو یەکەم میوانی بیانی کیم لە دەستپێکی پەتای کۆرۆناوە لە (پیۆنگیانگن) دادەنرێت، کە ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری مۆسکۆ لە کاتێکدایە، کۆریای باکور یادی 70 ساڵەی ئاگربەستی جەنگی کۆریا دەکاتەوە کە کۆتایی بە دوژمنایەتییە کراوەکان هێنا و بە ڕۆژی سەرکەوتن ناسراوە.
ڕوسیا، هاوپەیمانی مێژوویی کۆریای باکوور، یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پیۆنگیانگ پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵدا هەیە.
ڕێبەری کۆریای باکوور پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا لە لایەن مۆسکۆوە دوپاتکردەوە، روسیا هاوپەیمانی مێژوویی و پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ کۆریای باکوور هەیە، کیم باوەڕی بەوە دەربڕیوە کە “سوپا و خەڵکی ڕوسیا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن”.
لەوبارەیەوە واشنتن دەڵێت کۆریای باکور موشەک و فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆ روسیا دابین دەکات، ئەگەر بە ئاشکرا پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوا وڵاتانی ئەوروپاش دەبنە دوژمن، کۆریای باکووریش نایەوێ ڕووبەڕووی سزای زیاتر ببێتەوە، بۆیە کۆریای باکور وریا دەبێت، لەوانەیە ڕوسیا بە نهێنی داوای یارمەتی زیاتر بکات.
لەلایەکی دیکەوە سەردانە جێی سەرنجە چونکە وەزیری بەرگری ڕوسیا سەردانی پیۆنگیانگیان نەکردووە لەوەتەی پێش ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت.
ڤلادیمێر تیخۆنۆڤ پرۆفیسۆری لێکۆڵینەوەکانی کۆریا لە زانکۆی ئۆسڵۆ بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: لەوانەیە ڕوسیا پێویستی بە پیشەسازی سەربازی کۆریای باکوور هەبێت لە بواری چەکی ئاساییدا، لە کاتێکدا کۆریای باکوور لەوانەیە گرنگی بە گواستنەوەی تەکنەلۆژیای موشەکی لە ڕوسیاوە بدات.