
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی: “گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا ترسناكه و ئه‌مه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كه”.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وته‌یه‌كدا باسی له‌وه كرد كه مانگی 7ی 2023 گه‌رمترین مانگه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رده‌می قه‌تیسبوونی گه‌رما كۆتایی هات و سه‌رده‌می كوڵان ده‌ستیپێكرد و ته‌نها مرۆڤه‌كانیش له‌و كاره به‌رپرسن. وتیشی: “پێویستمان به‌وه‌یه وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له نزیكترین كاتدا بگه‌نه ئه‌وه‌ی كه‌مترین ده‌ردراوی غازه ژه‌هراوییه‌كانیان هه‌بێت”. راشیگه‌یاند كه هێشتا ده‌توانرێت سنوورێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای هه‌ساره‌ی زه‌وی دابنرێت و رێگری له خراپترین ئه‌گه‌ره‌كانی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا بكرێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌نگاوی گه‌وره و خێرا له بواری كه‌ش و هه‌وا هه‌یه.