کوردستانگرنگ

راگەیەندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەندامی چەند باندێکی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند.

ئێواروی ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٧/٧/٢٠٢٣ ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواولەسەر چەند باندێکی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) بەبڕیاری بەڕیز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ، (٤) لەئەندامانی ئەم باندانەی ماددەی هۆشبەر لەکاتی فرۆشتن و دابەشکردنی دەستگیركران،بەناوەکانی (ی, ع ، م)و(م، ج ، م)و(د، م ، ب)و(أ ، ج ، ی)،هەروەها لەکاتی دەستگیر کردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا دەستمان گرت بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( مەریجوانە و حشیش و کریستاڵ و هیرۆین)

ڕاشیگەیاند: دەستمان گرت بەسەر چەند کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتباران ڕێکاری یاسایيان بەرامبەروگیراوەتەبەر.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button