کوردستانگرنگ

کێشەی جووتیارانی هەولێر چارەسەر کرا

جوتیارانی هەولێر دەتوانن لە ئەمڕۆوە ٢٧/٧/٢٠٢٣، شایستە داراییەکانیان له‌ سایلۆی داس له‌ ناحیه‌ی شه‌مامك، به‌هه‌مان نرخی سایلۆكانی عێراق چه‌كی بانكیان وەربگرن.

لە راگەیاندراوێکدا، پارێزگای هەولێر، رایگەیاندوە، کارگەی داسی سەر بە کۆمپانیا خۆشناو، کە گەنمی جووتیارانی هەولێری وەرگرتووە، هەموو ئامادەکارییەکی ژمێریاریی کردووە بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی جووتیاران دابەش بکات و هەموو ئەو جووتیارانەشی گەنمیان رادەستکردووە، دەتوانن لە ئەمڕۆوە شایستە داراییەکانیان له‌ سایلۆی داس له‌ ناحیه‌ی شه‌مامك، به‌هه‌مان نرخی سایلۆكانی عێراق چه‌كی بانكیان وەربگرن.

ئاماژە بەوەشکرا، کۆمپانیای داس توانیویەتی نزیکەی حەوت هەزار و 500 تۆن گەنم وەربگرێت و کێشەی هەموو جووتیارانی چارەسەرکردووە.

باس لەوەشکرا، ئەو لیژنەیەشی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستنیشانکراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا رێکار و رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە کەمتەرخەمبوونە لە وەرنەگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەولێر.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button