رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مالیكی ئەمری بە بافڵ تاڵەبانی كردووە كێشە بۆ هەڵبژاردنی كوردستان دروست نەكات

لە میانی كۆبوونەوەی دوو رۆژی رابردوو، نوری مالیكی داوای لە بافڵ تاڵەبانی كردووە، كێشە بۆ ئەو هەوڵانە دروست نەكات کە حکومەتی هەرێم بۆ هەڵبژاردن ئەنجامی دەدات.

نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا، داوای لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كردووە، كێشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دروست نەكات، چونکە لیستی دەوڵەتی یاسا و تەنانەت چوارچێوەی هەماهەنگیش لەگەڵ ئەوەن لە شەش مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.

مالیکی بە بافڵی وتوە، نابێت یەكێتی هیچ كێشەیەك بۆ بەرێوەچوونی ئەو پرۆسەیە دروست بكات، لەبەرانبەردا پشتگیری یەكێتی دەكەن، چونکە یەکێتی بە لایەنەگیری شیعەكان لە عێراق دەزانن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button