
شەوی رابردوو لە چەند میدیاییەكی یەكێتی كە راستەوخۆ لە لایەن قوباد تاڵەبانی بەڕێوەدەبرێن و پاڵپشتی ماددی دەكرێن، چیرۆكێكی پڕ لە سوكایەتی بە خەڵكی خۆشەویستی هەولێریان بڵاوكردەوە و ئەمەش ناڕةزایەتی خەڵكی هەولێری لێكەوتەوە.
هیوا جەبار هاووڵاتی هەولێر و دانیشتووی گەڕەكی سێ تاقان، لە بارەی سوكایەتییەكەی میدیایی قوباد تاڵەبانی دەڵێت، ئەو بابەتەی كە لە میدیاكانی قوباد تاڵەبانی بڵاوكرایەوە پڕە لە سوكایەتی و بێ رێزی قوباد و دەست و پێوەندەكانی بەرامبەر خەڵكی رەسەن و قوربانیدەری هەولێربۆیە هەرچی زووە دەبێت قوباد تاڵەبانی داوای لێبوردن لە خەڵكی هەولێر بكات.
ئەو گەنجەی هەولێر دەشڵێت: خەڵكی هەولێر چاك دەزانێت قوباد تاڵەبانی لە ئاستی ئەو بابەتانەیە كە لە میدیاكانی دژ بە هەولێر بڵاودەكرێنەوە، بۆیە خۆیی و حیزبەكەی دۆخیان بەو رۆژە گەیشتووە.
Facebook Comments Box



