
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ڕۆژی 30ی 7ی 2023، هەوڵێكی هێرشی كیێڤ بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر ئامانجەكان لە شاری مۆسكۆ پووچەڵكرایەوە.
سێرگی سۆبیانین، سەرۆكی شارەوانیی پایتەختی ڕووسیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: هێزەكانی بەرگری ڕووسیا ڕێگرییان لە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئوکرانیی كردووە كە بە شەو هەوڵی هێرشكردنە سەر مۆسكۆی داوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەهێرشەكەدا دوو تاوەری فەرمانگەكانی شارەكە زیانێكی كەمیان بەركەوتووە.هەروەها بەیاننامەكەدا پشتڕاستی كردووەتەوە كە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دیكەش لە شاری مۆسكۆ خراونەتە خوارەوە.
Facebook Comments Box