کوردستانگرنگ

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا پێشوازی لە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە، 31-07-2023، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی دوێنێی پارتی و یەکێتی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێشوازی لە رێککەوتنی یەکێتی و پارتی دەکەین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پشتیوانیکردنی یەکخستن و چاکسازیکردنی پێشمەرگە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “چاومان لەوەیە بەرەوپێشچوون ببینین لە کاتێکدا کە هەردوولا لێک نزیک دەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسەکانی دیکە دەکەن لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانی عێراق.”

رۆژی یەکشەممە، 30ـی7ی 2023، لە دەباشان شاندی یەکێتی پێشوازییان لە شاندێکی پارتی کرد.

دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک، هەردوولا راگەیێندراوێکی هاوبەشی پێنج خاڵییان بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە هاوهەڵوێستی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەنەوە لەو کاتەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە رۆژێکی بۆ دیاریدەکرێت، هاوکات جەخت لە یەکخستنەوەی پێشمەرگە و پشتیوانیی کارنامەی حکومەت دەکەنەوە و بڕیاریشیانداوە درێژە بە کۆبوونەوەکانیان بدەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button