
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەبارەی کڕینی خانوو و ئۆتۆمبێل بۆ بریکاری وەزارەتەکەیان دەڵێت، “بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاسا و رێنوێنییەکان کار ناکات.”
لەبارەی کڕینی دوو خانوو بۆ بریکاری وەزارەت، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “خانووەکان موڵکی حکومەتن و بە ناوی کەسێکی تایبەتەوە نەکڕدراون.”
ئەمساڵ، وەک وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، “ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کڕدراون و ئۆتۆمبێلێک دراوە بە بریکاری وەزارەت.”
Facebook Comments Box



