جیهانکوردستانگرنگ

بەربوومی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەریتانیا دەکرێت

بەریتانیا پڕۆژەیەکی ستراتیجی لەبواری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” بەریتانیا وەبەرهێنانی فراوانتر لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەربوومی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش هاوردەی وڵاتەکەی دەکات.

دەستەکە راشیگەیاندووە:” رۆزی کەیڤ، کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر، لەگەڵ د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی کاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە.

هاوکات دەستەکە راشیگەیاند:” بەریتانیا پڕۆژەیەکی ستراتیجی لەبواری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە دروستکردنی پڕۆژەی زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانیە و لە قۆناغی کۆتاییدایە، بڕیارە ئەمساڵ قوتابی وەربگرێت .

زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانیا، یەکەمین لقی زانکۆی لەندەنە لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فراوانترین لقی زانکۆکەیە لە جیهان و لە 4ی 12 ی پارسال لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی بۆ دانرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button