
وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه،لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێ بۆ هەناردەکردنی سەدان تۆن پەتاتە بۆ وولاتانی کەنداو ئوردن لەسەر داخوازی لقەکانی ماکدۆناڵدز بۆ بەپیشەسازی کردنی پەتاتە و دروستکردنی چپس و فینگەر.
ئاماژهی بهوهشكردووه،بەهۆی پاڵپشتیەکانی جوتیاران لە پێشخستنی شێوازی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی پەتاتە ، ئەمساڵ پێشبینیکراوە کە هەرێمی کوردستان بگاتە لوتکەی بەرهەمهێنان و زیاتر لە (600) هەزار تۆن پەتاتەی خواردن و (150) هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی بەرهەمبێت ، لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش بەهۆی پێگەیشتنی وەرزی پەتاتەی خۆماڵی ، هاوردەکردنی پەتاتە لە دەرەوە قەدەغەکراوە ، تاوەکو کۆتای مانگی ئەمساڵ.
له كۆتاییدا وهزارهتی كشتوكاڵ ئاماژهی بهوهشكردووه، لێکتێگەیشتن نامەمان هەیە لەگەڵ( 7) کارگە و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی بۆ ئەوەی ساڵانە ڕاستەوخۆ بەرهەمی پەتاتەی جوتیاران وەربگرنەوە.