
ناكۆكیەكان لە نێو بافڵ تاڵەبانی و شاناز برایم ئەحمەدی پوری، پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە، بەتایبەت هەوڵێك لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە لە ئاراداییە كە د.لەتیف ڕەشید لاببات، بەرهەم ساڵح كاندید بكاتەوە.
ترسی بافڵ تاڵەبانی لەوەی بەرهەم ساڵح پڕۆژەیەكی جیاوازتری هەبێت لە هەڵبژاردنەكان، هۆكاری سەرەكی ئەم گۆڕانكاریان كە لە هەڵوێستی بافڵ تاڵەبانی ڕوویداوە.
لەلایەكی دیكەوە بافڵ تاڵەبانی د.لەتیف ڕەشید بەلاواز دەزانێت و پێی وایە لە ئاست دۆخی ئێستەی یەكێتیی نییە.
زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، بەرهەم ساڵح بەتەواوی ڕەتینەكردوەتەوە، هیچ ئاماژەیەكیش نییە كە ناوبراو بەو پێشنیارەی بافڵ تاڵەبانی ڕازیبێت.
Facebook Comments Box