
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی خۆی لەو بنەماڵەیە کرد کە لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە دەربەندیخان، پێنج کەسیان گیانی لەدەستدا.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەت:
ئەمڕۆ چوارشەممە8/2 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە ( سەید حەمە ناسر) کرد کە دوێنێ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە دەربەندیخان، پێنج کەسی خێزانەکەی گیانیان لەدەستدا.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت.
لە بەرامبەردا سەید حەمە ناسر ، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە ، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمییەکەی .
Facebook Comments Box