جیهان
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و هاوسەرەکەی لێک جیادەبنەوە

جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و سۆفی گریگۆر ترودۆی هاوسەری، دەڵێن دوای 18 ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیری جیا دەبنەوە.
هەردوو لا لە لێدوانێکدا کە ڕۆژی چوارشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویان کردووەتەوە ڕایانگەیاندووە: دوای گفتوگۆیەکی چڕ و لە یەکتێگەیشتن ئەو بڕیارەیان داوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە نووسینگەی ترودۆ بڵاویکردووەتەوە هاتووە “ئەوان وەک خێزانێکی نزیک دەمێننەوە، سۆفی و سەرۆک وەزیرانیش سەرنجیان لەسەر پەروەردەکردنی منداڵەکانیان دەبێت لە ژینگەیەکی سەلامەت و خۆشەویستی هاوبەشدا”.
ئەو دوو هاوسەرە لە ساڵی 2005 هاوسەرگیریان کردووە و خاوەنی سێ منداڵن بە ناوەکانی زاڤیری تەمەن 15 ساڵ، ئیلا گرەیس تەمەن 14 ساڵ و هادرین تەمەن 9 ساڵ.
AP
Facebook Comments Box