کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاری دەکات

ئەمرۆ پێنجشەممە ٣/٨/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی بڕیاری دا بە دیاریکردنی د. حەمدی ئیلیاس (حەمدی شەنگالی) بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بۆ ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ رواڵەتێکی فیدراڵی وەربگرێت و نوێنەری هەرێم لەناو پێکهاتەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە ئامادەبێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێز د. حەمدی ئیلیاس (حەمدی شەنگالی)ـی بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاریکرد.” 
 
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “دوای رەزامەندیی بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی، هەر بۆ هەمان مەبەست وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانی وەزاری دەرکرد و ناوبراو لە کۆمپانیای سۆمۆ دەستبەکار بوو.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button