
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: کە ئەو کەسەیان دەستگیر کردوەکە دوێنێ لەشاری کەرکوک خەزور و خەسو و خێزانەکەی خۆی کوشتبوو.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایش:
دواى ئەوەی لەڕێکەوتی ٣ی٨ی٢٠٢٣ لەگەڕەکی کەرامەی شاری کەرکوک تۆمەتبارێک بەناوی (ه ، م ، ع ) بەچەک هێرشی کردە سەرماڵی خەزوری
و بوە هۆی کوژرانی خەزوری بەناوی (احمد عباس صالح ) و خەسوی بەناوی (شلێر صالح) و خێزانی تۆمەتبارەکە بەناوی (فێنک احمد عباس ) و بریندار بونی کوڕە خەزورەکەی بەناوی (محمد عباس صالح)،زانیاریمان بەدەست گەیشت کەتۆمەتبارەکە بەرەو شاری سليمانی هەڵاتوه ،دواتر بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبارە دێتە شاری هەولێر،دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن تیمەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)توانیمان تۆمەتبار(ه ، م ،ع) دەست نیشان بکەین، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێزدادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ هيزەكانی ناوەخۆ و بەڕێوەبەرايەتی پوليسی هەولێر و بەڕێوه بەرايەتی بازگەكان دەستگیرمان کرد، ڕێکاری یاسای بەرامبەر گیراوەتە بەر.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر



