کوردستانگرنگ

بەرپرسی نووسینگەی لاهور جەنگی بە رووداوێک گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٥/٨/٢٠٢٣ کاروان عەلی شامار مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی راگەیاندنی لاهور شێخ جەنگی، بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی رایگەیاند: “کاروان عەلی شامار لەگەڵ دوو هاوڕێی بووە کاتژمێر سێ بەرەبەیانی ئەمڕۆ 5/8/2023، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس لە دووسایدی هەواری شاری سلێمانی، هاتووەتە خوارەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، خۆی بەسەختی برینداربووەو دواتر گیانی لەدەستداوە، دوو هاوڕێکەشی بریندارن و ئێستا تەندروستیان جێگیرە”.

کاروان عەلی شامار لە دوای رووداوەکانی 8ی تەممووزەوە، وەک بەشێک لە کەسایەتییە دیارەکانی یەکێتی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لە دەرەوەی حزبەکان کار دەکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button