کوردستانگرنگ

شاندێکی پارتی دەچێتە بەغدا

پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەغدا و هەرێمی کوردستان، دەچێتە بەغدا.

سبەی یەکشەممە ٦/٨/٢٠٢٣ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکدێت لە فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی؛ هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە. 
 
شاندەکە لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت گفتوگۆ لەسەر نیگەرانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی بەغدای پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دەکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button